للاستماع للرابط الضغط هنا
رووداو- هەولێرجەمیل دیاربەکری، سەرۆکی روانگەی ئاشووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە میانەی بەشداریکردن لە گەشتی هەواڵەکانی رووداو رایگەیاند کە :" دوای ئەوەی شارۆچکەی ئەلقەریەتەین سەر بە پارێزگای حیمس کەوتووەتە دەستی داعش، بە سەدان کەسی سڤیلی ئەو شارۆچکەیە لەلایەن داعشەوە دەستگیرکراون کە زۆرینەیان مەسیحین و ژن و منداڵیشیان تێدایە".
جەمیل دیاربەکری، بەرێوەبەری روانگەی ئاشووری بۆ مافی مرۆڤ بە رووداوی راگەیاند کە:" زیاد لە 100 خێزانی مەسیحی لەلایەن داعشەوە دەستگیرکراون و کۆی دەستگیرکراوان نزیکەی 250 کەسە".
دیاربەکری رایگەیاند کە" تاوەکو ئێستا ئەوان نازانن چارەنووسی ئەو خێزانە مەسیحیانە چی لێهاتووە".
ئەلقەریەتەین شارۆچکەیەکە لە پارێزگای حیمسی سوریا و نزیکەی 40 هەزار دانیشتووی هەیە و زۆرینەی خەڵکی شارەکە مەسیحین و ئەوانی دیکەش مسوڵمانی سوننەمەزهەبن.
لە چەند رۆژی رابردوودا،بەهۆی شەپۆلێک هێرشی خۆکوژیەوە لەلایەن داعشەوە دژ بە هێزەکانی بەشار ئەسەد، شارەکە کەوتە دەستی داعش.
